زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڵاوی كردووەتەوە ” دوێنێ چوارشەممە شاندێكی باڵای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆكایەتی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە یاوەری بەرێوەبەران و بەرپرسانی دەروازە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری و هونەری هەولێریان كرد، لە لایەن عەبدولڵا مەجید حالی، سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری ئەندازیاری و هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووری پێشوازی كران”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” مەبەست لە سەردانەكە ئالوگۆڕی بیروڕا و پێشنیارەكان و گەنگەشە و گفتوگو كردن و رێكخستن و دانانی ماستەر پلانێكی مۆدێرن و ئاكادیمی و سەردەمیانە بە پێی ستاندارد و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.