ئەمشەو لە ناوجەرگەی شاری بەغدا و بە دیاری كراوی لە ناوچەی مەشتەل، ئۆتۆمبێلێك بە سێ مووشەك كراوەتە ئامانج.
سەرچاوەكانی كوژرانی 3 كەسیان پشتراست كردەوە .
لەم كردەوەیەدا سەركردەیەكی حزبولڵای عێراقی كراوەتە ئامانج كە ئەبو باقر ساعدی بەرپرسی هێزە ئاسمانییەكانی بووە هەروەها ئەركان عەلیاوی ئەندامی سەركرایەتی هەمان گرووپ كراوەتە ئامانج و ناسنامەی كەسی سێەمیش ئاشكرا نەبووە.
بەرپرسێكی ئەمریكی بەرپرسیاریەتی خۆی لەم كردەوەی راگەیاند .
بەپێی زانیارییە بڵاو كراوەكان “ئۆتۆمبێلەکە لە رێگەی موشەکی هێل فایەری ئەمریکییەوە بۆردومانکراوە”.