” سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت”
” رێگەش نادەین ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێكانمان”
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ‘ئێكس’ بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی “لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری توركیا جەختمان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەپێناو ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد”.
هەروەها ئاناژەی بەوەداوە ” هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و رێگەش نادەین ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێكانمان”.
سەرۆكی حكومەت نووسیویەتی”وەزیری بەرگری توركیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی هێرشەكەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە هێرشەكە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت”.