موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
ساڵی رابردوو، لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەوت بەسەر هەزاران خێزانی كەمدەرامەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش كرا و بڕیاریشە لە داهاتووێكی نزیكدا دەست بە دابەش كردنی نەوتەكە بكرێتەوە .
نێچیروان گوانی بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ساڵی رابردوو، لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی زیاتر لە سێ هەزار سەرۆك خێزان لە سنووری تەواوی قەزا و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش كرا، بۆ دابەش كردنی ئەو نەوتەش راچاوی كەسانی كەمدەرامەت و هەژار كراوە.
بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەڵێت:” بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەت بە دیاری كراوی، لەگەڵ ئیدارەی سۆران و قائیمقامیەتیەكانی سنوورەكە خەریكی دروست كردنی لیست و تۆمار كردنی ناوی ئەو كەسانەین كە باری داراییان باش نییە، بە دڵنیایەوە لە داهاتووێكی نزیكدا نەوتیان بەسەر دابەش دەكەین .
دوێنێ سێشەممە، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شاری هەولێر، هاوكاری بەسەر ژمارەیەكی زۆری كەسانی ژینگە پارێز دابەش كرد و لە ئایندەیەكی نزیكدا لە ناوچە شاخاویەكان دەست بە دابەش كردنی نەوتی خێرخوازی دەكرێت.