زاری کرمانجی – سیدەکان:
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی گۆڕانکاری لە نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران بڵاو بووەتەوە، زاری کرمانجی بەدواداچوونی بۆ دەکات.
مقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” گۆڕانکاری لە نێو دام و دەزگاکان بە تایبەت پۆلیس کارێکی ئاساییە، بەڵام لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەک لە نێو پۆلیسی سۆران ئەنجام نادرێت و ئەو دەنگۆیانە هەموویان ڕەت دەکەینەوە” .
هەروەها گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران باس لەوەش دەکات ئەگەر هەر گۆڕانکارییەکی بکرێت ئێمە بە فەرمی بڵاوی دەکەینەوە.
جێگەی ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوو، دەنگۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بۆ هەولێر بڵاوببووەوە، بەڵام بە وتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەنگۆیەکە ڕاست نین.