مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ماوەی مانگی كانوونی دووەم 9 ژن لە شارە جیاوازەكانی ئێران كوژراون.
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەی مانگی رابردوو 9 ژن لە شارە جیاوازەكانی ئێران كوژراون كە حەوت لەو ژنانە لەلایەن كەسانی نزیكی خۆیانەوە كوژراون(3 لەلایەن هاوسەرەكەیانەوە و 2 لە لایەن براكەیان و 2 دیكەش لە لایەن كوڕەكەیان و 2 ژنی تریش لە لایەن كەسانی دیكەوە).
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باس لە شێوازەكانی كوشتنی ئەو 9 ژنە دەكات و دەڵێ “٤ ژن لە ڕێگای خنكاندن، ٣ ژن بە بەكارهێنانی چەك و یەك ژن بە زەربەی بەرد و خشت كوژراون و ژنێكیش ئاگر لە جەستەی بەردراوە.”
زۆربەی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنان، بە هۆی كێشەی خێزانی بووە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ساڵی ڕابردوو ١٢٢ ژن لە ئێران كوژراون، كە بەشێكی زۆر لەو كوشتنانە لەلایەن ئەندامانی بنەماڵە و كەسە نزیكەكانی ئەو ژنانەوە ئەنجامدراوە.