زارى کرمانجى-سۆران:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم گروپە شاخەوانییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: ”لەپێناو رێکخستنی کاروباری شاخەوانی و پاراستنی ژینگە، نابێت لە هیچ چیایەکی کوردستان گروپە شاخەوانییەکان شوێنی مانەوەی جێگیر دابنێن، وەک دانانی کابینە و دروستکردنی خانوو”.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەى بەوەشکردووە، ”بەبێ رەزامەندی ئاسایش نابێت کەسانی بیانی لەگەڵ خۆیان ببەن دەبێت نزیکی هیچ خاڵێکی ئەمنی نەکەونەوە، هەورەها چیای سەفین و چیاکانی سنووری سیدەکان و چیاکانی نیوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران لەگەڵ ئەو چیایانەی تا ئێستا پاک نەکراونەتەوە لە مین، نابێت شاخەوانییان تێدا ئەنجام بدرێت”.
ئەوەشى راگەیاندووە ”بە هیچ شێوەیەک نابێت کامێرای درۆن لەلایەن گروپە شاخەوانییەکانەوە بەکاربهێنرێت، هەروەها نابێت بە هیچ شێوەیەک هێما و نیشانە و جی پی ئێس لەو شوێنانەی شاخەوانی تێدا دەکرێن جێ بهێڵدرێن”.