زاری كرمانجی -ڕواندز:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” رێكەوتی 3 ی 10 ی 2022 نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رواندز سەر بە بەشی پۆلیسی ڕواندز ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێكی دزی كردن لە یەكێك لە دووكانەكانی ناو بازاڕی ڕواندز، دوای بەدواداچوونی و بەدەستهێنانی زانیاری، توانرا تۆمەتبار بە ناوی ( هـ.س.ص ) بناسرێت و لە كەمترین ماوەدا دەستگیر بكرێت و دانی بە تاوانەكەی داناوە”.
مقدەم شەماڵ دێواری ئەوەشی گووت :” ئەو كەسە بە پێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراق و بە فەرمانی بەرێز دادوەر ڕاگیرا”،
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران داواكارە لە هاووڵاتییان بۆ هەر كێشە و گرفتێك بە زوویی پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ژووری كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ( 104 ) و (124) و (134) بە بێ بەكارهێنانی كۆد، وەیان لە رێگەی واتسابی ژمارە 07503330104 بكەن.