زارى کرمانجى-سۆران:
جۆرێکى باشى برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و لە بەشەخۆراکی مانگانە دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ، بڵاوی کردەوە ” کەشتییەکی بارهەڵگر بە 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندیی گەیشتە بەندەری ئوم قەسرو لە بەشە خۆراکى مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت”.
لەمیا موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی بەشە خۆراک، لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: “پاش پشکنین، برنجەکە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێتە هاووڵاتییان و برنجەکەش تایلەندییەو جۆرەکەی باشە”.