زاری كرمانجی :
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیاری ئەوەیان كردووە، لە جیاتی بەشە خۆراكی مانگانە، بڕی 10 دۆلار بۆ هەر ئەندامێكی خێزان خەرجبكرێت، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمیش رایدەگەیەنێت” ئەم پێشنیارە هەڵاوسانی ئابووری دروست دەكات و نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان گران دەبێت”.
پێدانی بڕی 10 دۆلار بۆ هەر ئەندامێكی خێزان لە جیاتی پێدانی بەشە خۆراكی مانگانە، پێشنیاری ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەڵام هەروەكو نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم باسی دەكات:” تا ئێستا پێشنیاز بۆ ئێمە نەكراوە لە بڕی بەشە خۆراكی مانگانە، پارە بدرێتە هاووڵاتییان”،
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم پێی وایە ئەم پێشنیارە لە رووی ئابوورییەوە گونجاو نییە و هەڵاوسان لە بازاڕ دروست دەكات و دەڵێ :” لە ڕووی ئابورییەوە ئەو پێشنیازە گونجاو نییە، چونكە ئەگەر كاری پێبكرێت، ئەوە بە دڵنیایەوە هەڵاوسان لە بازاڕدا دروست دەبێت و خواست لەسەر شمەك و ماددە خۆراكییەكان زیاد دەكات و نرخەكەیان لە بازاڕدا گراندەبێت، بۆیە وەزارەتی بازرگانیی عێراق كار بەو پێشنیازانە ناكات، چونكە ئێستا عێراق لە هێڵی هەژاریدایە و بەشێكی خێزانەكان ئەو بەشە خۆراكەی پێیان دەدرێت بەكاریدەهێنن”.