مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان، تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی بە پاڵپشتی و پشتیوانی گرووپە چەكدارەكانی دەرەوەی ئێران بە بێ بنەما ناو دەبات و دەشڵێت بۆ هەر هێرشێك بكرێتە سەرمان، وەڵامی توندمان دەبێت.
ئەمیر سەعید، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گووتی “گرووپە چەكدارەكان لە بڕیاردان و كردەوەكانیان سەربەخۆن، ئەو هێرشانەی دەیكەن لەبەرامبەر پشتیوانیی ئەمریكایە بۆ ئیسرائیل و هیچ پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە.” ڕاشگەیاند “وڵاتەكەمان بە گوێڕەی یاسا نێودەوڵەتییەكان مافی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی هەیە كە ببێتە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئێران.”