زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی بەفر بارین و سروشتی نەوازەی ناوچەكە ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆری ناوخۆیی و شارو شارۆچكەكانی عێڕاق ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن.
زۆربەی ئەو گەشتیارانە لە ڕێگەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان و بە شێوەی گروپات ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن، بەتایبیەتیش خواستی زۆری ئەم شوێنانە دەكەن كە بەفریان لێباریووە”.
هەروەك زۆرجار لەكاتی گەشتەكانیاندا بەهۆی بەفر بارینی زۆر ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆ دروست دەبێت، بەڵام تیمەكانی ڕێگاو بان و بەرگری شارستانی و فریاكەوتن بە هانای خەڵكە دەچن و ئاسانكاریان بۆ ئەو گەشتیارانە دەكەن، تا گەشتێكی خۆش لەناو سروشتی دەڤەرەكە بەسەربەرن.