زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
بەفر بارینی ئەم چەند ڕۆژە نەبووتە ڕێگر لەبەردەم پەكخستنی جمووجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.
لەمبارەیەوە سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی گووت ” ئەگەرچی شەپۆلی سەرماو بەفر بارین سنوورەكەمانی گرتووەتەوە، بهڵام تیمەكانی دەروازەو تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەردەوام بوونە لە ڕاماڵینی بەفرو كردنەوەی ڕێگاكان”.
ئاشكراشی كرد ” بەفر بارینەكە تا ئێستا نەبووتە ڕێگر لە بەردەم هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەڵكوو ئاساییەو بەردەوامی هەیە.