زارى کرمانجى
شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبونەوە و دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌کران.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سێلست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبونه‌وه.