ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند” ئامانجی ئەمەریکا جەنگ نییە لەگەڵ هیچ لایەنێک، تەنها ئامانجی لەناوبردنی گروپە چەکدارەکانە”.
لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا ووتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، رایگەیاند ” ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر وەڵام دەدەینەوە”.
پات رایدەر، ئاماژە بۆ ئەوە كرد” ئەو ئامانجانەی رۆژی هەینی رابردوو لە عێراق و سوریا بۆردومانمان کردوون بەرێژەیەکی زۆر لەناوچوون”.
ووتەبێژی پنتاگۆن دەشڵێت “هێزە ئەمنییە فەرمییەکان لە عێراق ناکەنە ئامانج و لەگەڵ عێراق هاوکاری یەکتر دەبن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و حکومەتی عێراق هاوبەش و هاوکاری ئەمریکایە”.