بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ، چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.