زاری كرمانجی-دیانا
ڕێگای سەرەكی ناحیەی دیانا لە گەڕەكی نەهڕی تا گەڕەكی سەروچاوە، لە چەندین شوێن بووەتە قۆرت و تاسە ئەوەش گرفتی بۆ هاتووچری شۆفێران دروست كردووە.
دانیشتووانی سنوورەكە لە ڕێگەی زاری كرمانجی، داواكارن لە شارەوانی سۆران و ناحیەو لایەنە پەیوەندیدارەكان سنوورەكە هەوڵێكی جددی بدەن بۆ نۆژەنكردنەوەو سیانە كردنی ئەم ڕێگا سەرەكییە”.
دەشڵێن: ” جگەلە دانیشتووانی سنوورەكە ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر بە ڕێگای سەرەكی (دیانا-سەروچاوە) هاتووچۆ دەكەن، بەمەبەستی گەش و سەیران بۆ دەوروبەر و ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەكان لە یاریگەی سەروچاوە.