زاری کرمانجی- سۆران:
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران، بە هەماهەنگیی (ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان) و بە پاڵپشتیی (ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی ئەمریکا – FIP-UN)، خولێکی ڕۆژنامەنووسیی بە ناوونیشانی (میدیا وەک چەکی سەردەم) بۆ ژمارەیەک قوتابیی ئارەزوومەند کردۆتەوە.
لە چوارچێوەی خولەکەدا کە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، نووسەر و ڕۆژنامەنووس (نووری بێخاڵی)، کە یەکێکە لە مامۆستاکانی خولەکە، بابەتێکی لەسەر “بنەماکانی هەواڵ و هونەری هەواڵسازی” پێشکەشی بەشداربووان کرد.
بێخاڵی لەمبارەیەوە گوتی: “لەوە خۆشتر نییە کە ئەو ئەزموونە سادە و شارەزاییە ساکارەی لە بوارێکدا هەتە، لەگەڵ نەوەیەکی گەنج بەشی دەکەیت، بە تایبەت لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی زیت و زیتەڵە، پڕ پرسیار و تینووی زانین بوون و ویست و ئیرادەی فێربوونیان هەبێت”.