زارى کرمانجى:
کۆشکی بەکینگهامی بەریتانیا بڵاویکردوە کە شا چارلزی سێیەمی بەریتانیا تووشی شێرپەنجە بووە و لە هەموو ئەرکەکانی دووردەکەوێتەوە تاوەکو چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
کۆشکی بەکینگهام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە پاشا تووشی شێرپەنجە بووە و ئەمڕۆ دەستی بە بەرنامەی وەرگرتنی چارەسەرکردووە، لە کاتێکدا شا چارڵز بەم دواییانە لە نەخۆشخانە چارەسەری پرۆستاتی وەرگرتوە، دوای پشکنینەکانی دەرکەوتوە کە توشی شێرپەنجە بووە.
شا چارڵز شازادەی دوای مردنی دایکی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022 لە تەمەنی 73 ساڵیدا بوو بە پادشای بەریتانیا.