مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی رایگەیاند هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ لێدان لە ئامانجەكانی پەیوەست بە ئێران لە نێو خاكی سووریا و عێراق زیاتر دەبێت.
جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی باس لە بەردەوامی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران لە عێراق و سووریا دەكات و دەڵێت “دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەو كاتەی سەرۆك فەرمانی هێرشكردنی دا، ئەوە سەرەتای وەڵامدانەوەمان بوو، لە ئایندە هەنگاوی زیاتر و هێرشی نوێمان دەبێت.”