زاری کرمانجی-سۆران:
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تا دوو مانگی دیکە هەر ئۆتۆمبێڵیکی تایبەت کاری تاکسی بکات سزای ماددی دەدرێت.
بارزان میرعەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کار لەسەر رێکخستنەوەی سیستەمی گواستنەوەی تاکسی دەکەین، ئەو شوفێرانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری تاکسی دەکەن، ئاگادار کراونەتەوە کە تا 10ی نیسانی 2024، ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن بە تاکسی ئەگەرنا لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ سزای ماددی دەدرێن”.
پتر روونیکردەوە، دوای ئەو ماوەیە هیچ ئۆتۆمبێڵیکی تایبەت رێگەی پێ نادرێت کاری تاکسی بکات، ئەمەش لە پێناو رێکخستنەوەی سیستەمی گواستنەوەو جوانکردنی شارە، لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە هەزار تاکسی دەتوانن کاری گواستنەوەی هاووڵاتییان بکەن”.
Bakhtyar