زاری كرمانجی – ڕواندز :
یەكێك لە مریشكفرۆشانی قەزای ڕواندز دەڵێ بە هۆی هاتنی بەفر و مووچە پێكەوە، خواست لەسەر مریشك زیاتر بووه و هاووڵاتییان لە بەرە بەیانییەكی زووەوە ڕوویان لە كڕینی مریشكی زیندوو كردووه.
هێمن نادر خاوەنی مریشك فرۆشی هەستیار لە ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “هاتنی بەفر و مووچە پێكەوە بازاڕی ئێمەی گەرم كردووە و لە بەیانییەوە خواستی خەڵك لەسەر مریشكی زیندوو زیاد بووە،”
نرخی كیلۆیەك گۆشتی مریشكی گەورە لەگەڵ هاتنی بەفر و مووچە، نزیكەی 250 دیناری هاتووەتە سەر، هێمن دەڵێ “لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی گەورە دوو هەزار 400 دینارە، بەراورد بە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا 250 دیناری چۆتە سەر، بەڵام مریشكی بچووك هەر وەكوو خۆیەتی و نرخی یەك كیلۆ دوو هەزار و 150 دینارە لای ئێمە.”