پشتیوان كەریم-زاری كرمانجی:
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە ماوەی بیست وچوار كاتژمێری ڕابردوو لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان وبەهاوكاری تیمەكانمان 1000كەس دوای گیر خواردن لەناو بەفر ڕزگار كران.
ڕاید ڕەوەند هاودیانی، ووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، لە ناوچە بەفرینیەكانی هەریەك لە سنووری قەزای سۆران لەچیای حەسەن بەگ و لەسنووری قەزای ڕواندز هاوینە هەواری بێخاڵ دوای هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لە دوێنێ وارە 900 گەشتیار لە چیای حەسەن بەگ و نزیكەی 100گەشتیار لە هاوینە هەواری بێخاڵ دوای دروستبوونی ئاستەنگ بەهۆی داباری بەفری زۆر گیر خواردنیان ڕزگار كراوون سەرجەم گەشتیاریانیش سەلامەت بوون .”