بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند، گرووپی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەدرۆن هێرشی کردووەتەوە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە سنووری دێرازۆر، کە بنکەیەکی سەربازانی ئەمەریکی تێدا جێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراون.
گرووپی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرە بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازانی ئەمەریکا لە ناو خاکی سووریا.