زارى کرمانجى-سۆران:
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەکانى یەمەن ڕایگەیاند: “فڕۆکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا 48 هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە”. گووتیشى “هێڕشەکان بۆ سەر ئەو شوێنانە ئەنجامدراون، ۱۳ هێرش بۆ سەر پارێزگای سەنعا، ۹ هێرش بۆ سەر پارێزگای الحديدة ، ۱۱ هێرش بۆ سەر پارێزگای تعز, ۷هێرش بۆ سەر پارێزگای البيضاء، ۷هێرش بۆ سەر پارێزگای حەج، یەک هێرش بۆ سەر پارێزگای صعدة”. ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم هێرشانە ڕێگریمان لێ ناکەن لە هەڵوێستی ئەخلاقی و ئایینی و مرۆییمان بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزە.