زاری كرمانجی-چۆمان
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” ئەمڕۆ یهكشهمه ٤ی شوباتی ٢٠٢٤بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسانی حکومی و ئەمنی و سەربازیەکان، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان و پیاوماقوڵانی چۆمان، لە قائیمقامیهتی چۆمان، رێوڕەسمی دهستبهكاربوونی قاییمقامی نوێی قەزای چۆمان بەڕێوەچوو”.
گووتیشی: ” لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: “گرنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە سەردەمی شۆڕش وە لە ئێستاشدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەو پلانی بەردەواممان دەبێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی ئەم دەڤەرە خۆشەویستە”.
دواتر لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاس و پێزانینی ئیدارەی سۆران، پێشکەش بە سوارە ئەکڕەم قائیمقامی پێشووی قەزای چۆمان کرا و فەرمانی دەستبەکاربوون درایە ئەحمەد بارزان، قائیمقامی نوێی قەزای چۆمان.