زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، موچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت .
بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی وەزارەتەكانی، پەروەردە، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كار و باری ئاینی دابەش دەكرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خشتەی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكانی راگەیاند كە بە موچەی وەزارەتی تەندروستی دسەتپێدەكات و بە موچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی پێدێت و تەواوی وەزارەت و شوێنەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا دابەش دەكرێت.