شەهلا رەشید- سۆران:
بەرپرسی بەشی پلان و هۆبەی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بۆ زاری كرمانجی، گووتی:” لە ئیدارەی سۆران نزیكەی یەك ملیۆن كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
زێبار خاڵید، بەرپرسی بەشی پلان و هۆبەی ئامار، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ساڵی رابردوو نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی سەردانی بنكە و نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆرانیان كردووە بۆ مەبەستی چارەسەر وەرگرتن.
ئاشكراشی كرد:” سەردانیكەران بۆ وەرگرتنی چارەسەر، رووداوەكان بەگشتی، روویان لەبەشەكانی فریاكەوتن و خەواندن كردووە.