هادی عامری، سهركردهی دیاری حهشدی شهعبی داوا لەحکومەتی عێراق دهكات پەلە بکات لەدەرکردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لە وتارێکدا كە لە مەراسیمی دامەزراندنی سەنتەری (پبات) پێشكەشی كرد هادی عامری وتی “دەستدرێژی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەڕۆژئاوای عێراق بەشێكە لەو تاوانانەی ئەمەریكا ڕۆژانە ئەنجامی دەدات”.
عامری لە ووتارەكەیدا زیاتر گووتی ” هێزەکانی هاوپەیمانان جگە لەخراپە هیچی تریان بۆ عێراق پێ نەبووە.”
روونیشی كردەوە ” دەستدرێژی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی” لەڕۆژئاوای عێراق بەشێكە لەو تاوانانەی ئەمەریكا ڕۆژانە ئەنجامی دەدات”.
“ئەمەریكا کە خەریكی کوشتنی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانی غەززەیە هەر چاوەڕوانی ئەم کردەوە تیرۆریستییانەی لێی دەکەین”. هادی عامری ئاوای گووت .
ئەم سەركردەیەی بالای حەشدی شەعبی جەخت دەکاتەوە ” هەرچی زووترە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی جگە لە خراپەو کوشتن و لەناوبردن هیچی ترمان لێنەبینیوون، دەربکرێن.”