زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، لە دەباشانی پارێزگای سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” كاژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕیارە كۆبونەوەكە لە ئاستێكی باڵا لە نێوان پارتی و یەكێتی ئەنجام بدرێت .
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكرای كرد:” تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە پەیوەندی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و نەینەوا .
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، هەریەك لە مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیمینیكی یاوەری شاندەكە دەبن .
شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەکەن.