مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆگلاس سیمس، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی فڕۆكەی بۆمبڕێژكەری ستراتیژی (B-1)ی بەكارهێناوە لە هێرشەكانی دوێنێ هەینیدا كە ئاراستەی شوێنەكانی عێراق و سووریای كردووە.
ناوبراو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن ى ئهمهريكى ئەوەشی گووت “فڕۆكە بۆمب هاوێژەكان لە ئەمریكاوە هەڵفڕین و توانیویانە بە یەك گەشتی بێ وەستان بگەنە شوێنی مەبەست.”
ئاماژەی بەوەشكرد كە واشنتن متمانە بە وردی هێرشەكانی بۆ سەر ئامانجەكانی میلیشیاكان هەیە و شانازییەكەی بۆ فڕۆكە بۆمبڕێژكراوەكانی بی-1 گەڕاندەوە.
لە درێژەی قسەكانی بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكەوە گووتی “ئاماژە سەرەتایییەكان ئەوەن كە ئێمە بەتەواوی لەو شتەمان داوە كە ویستمان لێی بدەین، چونكە دەزانین ئەو شوێنانە بەكار دەهێنرێن لە لایەن چەكدارەكانەوە.”
فڕۆكەی ڕۆكوێڵ بی ١ (Rockwell B-1) فڕۆكەیەكی بۆمبڕێژكراوی قورسی مەودای دوورە و توانای خۆ گۆڕینی هەیە بە جووڵاندنی باڵەكانی، ئەم فڕۆكەیە دەتوانێت بۆمبی ئەتۆمی هەڵبگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا توانای هەڵگرتنی 10 تۆن تەقەمەنی و 120 هەزار لیتر سووتەمەنی هەیە، ڕۆكوێڵ بی ١ ، نۆ شوێنی هەڵگرتنی چەكی هەیە سێ لە ژوورەوە شەشی لە دەرەوە، هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە ئێستادا خاوەنی 45 دانە لەو فڕۆكەیە.