شەهلا رەشید- سۆران
ماڵپەڕی healthste لە بڵاوكراوەیەكدا، دەڵێت” بەردی گورچیلە گرفتێكی تەندروستییە كە ئازارێكی زۆر دروست دەكات، دەكرێ بەردی بچووك لە رێگەی میزەوە فڕێبدرێتە دەرەوە، بەڵام بەردی گەورە رەنگە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت بۆ لابردنی.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد” چەند نیشانەیەكی گرنگ هەن كە نابێ پشتگوێ بخرێن، وەك هەستكردنی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت، هەندێكجار ئەم ئازارە درێژ دەبێتە بۆ سك و ران، هەست بە نائاسودەیی دەكەیت و تووشی میزەچركێ دەبیت.
ماڵپەڕی healthste ئاشكراشی كرد” جاری وا هەیە لەكاتی میزكردن هەست بە سوتانەوە و بۆنەكەی دەكەیت و لە هەمان كاتیشدا دەكرێ خوێنیش لەگەڵدا بێت، هەندێكجاریش تووشی دڵتێكهەڵاتن و رشانەوە دەبیت.