رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەوەی لە دوای ساڵی 2005وە لەم جوگرافیایەی کە پیی دەوترێت عێراقی نوێ، عێراقێکە ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو دواوە دەگەرێتەوە ، بەشێوەیەک ئێستە کاری بەوە گەیشتووە بە گەورەترین بودجەشەوە باری ڕاست نابێتەوە و سەراپای نووقمی گەندەڵی و ململانێی ناتەندروستی گرووپی بچووکی چەکدارەوەیە کە دەستیان ناوەتە بینەقاقای حکوومەتی بەغدا و ناهێڵن هیچ پلان و بەرنامەیەکی حکوومەت جێبەجێ ببێت.له دروستبوونی عێراقی نوێی دوای 2003 تائێستا، زیار لە 600 ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره له عێراقدا هه‌بووه. زۆر دوور نه‌ڕۆین، رۆژی 28ی 11ی 2022، گه‌نده‌ڵیی سه‌ده له عێراق ئاشكرا بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئابڕووچوونە پڕشەرمەزارییەی به‌سه‌ر عێراقدا هات، به‌سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكەدا هاتبا، ده‌بوو ته‌واوی وه‌زاره‌ت و كابینه‌ی حكوومه‌تەكەیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. له دزینی سه‌ده لە عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێواره‌ی رۆژی 28ی11ی2022، به خۆی و چه‌ندان فه‌رده پاره هاته ناو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی و تێیدا گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و 2.5 ملیار دۆلاره دزراوه‌ی ڕاگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022 ئاشكرا بوو. .دزییه‌كه به‌م شێوەیە بووه: له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2022، زانیاری و ورده‌كاریی دۆسیه‌ی “دزیی سه‌ده” ئاشكرا بوو، كه له زۆربه‌ی میدیاكانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌نگی دایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی دوو میلیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له پاره‌ی باج و سه‌رانه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و بازرگانه‌وه دزراوه و به‌شێكیان پاره‌كەی خۆیان گه‌یاندووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌م شێوەیه حكوومه‌تی عێراق له‌ئاستی رووبەڕووبوونه‌وه كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه وا ئاشكرا بوو كه حكوومه‌ت رێككه‌وتنی نهێنیی له‌گه‌ڵ دز و گه‌نده‌ڵكاران كردووه، به‌وه‌ی دزه‌كان ئه‌و پاره بگه‌ڕێننه‌وه و حكوومه‌ت رووی خۆی لای خه‌ڵكی عێراق سپی بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌ت به‌ڵێنیان پێده‌دات، كه دادگاییان ناكات،لاوازییەکانی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە بە تەواوی دەرکەوت، هۆی سەرەکی لاوازبوونیشی وەلانانی دەستوورەکەی بوو. لە دوای دروستبوونی چەندین هێز و گرووپی نادەستووری و میلیشیایی، ئیتر حکوومەتی عێراق جڵەوی لەدەست دا و بەشێوەی سێبەر لەلایەن ئەو گرووپە چەکدارانەوە بەڕێوە دەبران کە بە هاوکاری وڵاتانی دەرەکی و لەژێر باڵی تائیفە و سەرکردەی جیاواز جیاوازەوە دروست دەبوون. بەپێی ڕای چاودێران، هیچ شتێک بە ئەندازەی ئەو گرووپە چەکدارانە زیانیان لە عێراق نەداوە چ لە ڕووی ئەمنی و چ لە ڕووی ئیداری و ئابوورییەوە. بەشیوەیەک ئەو هێزە چەکدارانە هیچ باوەریان بۆ دەستوور و تەنانەت وڵاتیش نییە و تەنها خەریکی پیادەکردنی سیاسەتی دەرەکی ئەو وڵاتانەن کە چەک و ئیمتیازی داراییان دەداتێ. بۆیە، ئەم گروپە میلیشیا چەكدارە شیعانە كە فەرمان لە دەرەوە وەردەگرن و لەلایەك پەڵاماری ئەمەریكاو هاوپەیمانان دەدە ولەلایەكیش هەرێمی كوردستان و تاڵانكاری و پێشێڵكاری و تیرۆر و هەموو كارێكی تری تێكدەرانە ئەنجام دەدەنە ، مانەوەیان مەترسییەكی گەورەییە و وەك مۆتەكە بەسەر عێراقەوەن، هەركات بیانەوێ دۆخەكە دەشێوێنن، تەنانەت گوێ نادەنە راپۆرتەكانی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشێلكارییە زەقەكانیان و هەموو راپۆرتەكانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش پشتگوێ دەخەن،ئەوەش سیمای عێراق نەك ئەمجارە بەهۆی گەندەڵی و پێشێڵكردنی دەستوور و یاسا بەڵكو بەرەو كردەوەی تیرۆریستی بە چەك و پارەی حكوومەتی بەغدا هەڕەشە و مەترسی گەورە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە و دونیا دروست دەكەن و هەر ئەوەشە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەیهەوێت سنوورێك بۆ ئەو گروپ و میلیشیایانە دابنێت كە هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاندووە و هۆكاری ناسەقامگیریین لە سەر هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان .