شەهلا رەشید- سۆران
د. گۆران فریاد، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزڵدان، دەڵێت” چەند هۆكارێك هەن بۆ ئەوەی رەنگی میز سور ببێت و خوێنی تێكەڵبێت لەوانەش هۆكارە هەناوییەكان و چەندین هۆكاری دیكەش كە ئاماژەیان پێدەكەین، لەوانە:
- هۆكارە نەشتەرگەرییەكان كە راستەوخۆ پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی گورچیلە، میزڵدان، پڕۆســـتات و رێڕەوی میزەوە هەیە.
- نەخۆشییەكانی خوێن و خوێن مەین.
- بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەكو Aspirin و هاوشێوەكانی.
- هەوكردنی كۆئەندامی میز و گورچیلە.
- بەردی گورچیلە.
- گەورەبوونی پڕۆستات.