زاری كرمانجی-سۆران:
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، دەڵێت: هێرشەكانمان لە عێراق و سووریا 30 خولەكیان خایاندووە سەركەوتوو بوون.
جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكانی ئەمشەوی ئەمریكا بۆ سەر سووریا و عێراق، گوتیشی: سێ دامەزراوە لە عێراق و چوار دامەزراوە لە سووریا بە سەركەوتوویی هێرشیان كرایەسەر.
جۆن كێربی لە واشتنتن دی سییەوە، ئاشكراشی كرد: هێرشەكان لە وەڵامی كوژرانی سێ سەربازمان بوو لە ئوردن، هێزەكانی ئەمریكا زیاتر لە 85 شوێنیان كردە ئامانج كە خۆیان لە حەوت دامەزراوە دەبینیەوە و لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپەكانی نزیك لێیان بەكاردەهاتن.
رۆژی 28-1-2024 درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە بنكەی تاوەر22 لە ئوردن هێزێكی ئەمریكی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریكی كوژران و 41ـی دیكەش برینداربوون.