زاری کرمانجی-سۆران:
لە ماوەی ڕابردوو بەشێکی زۆری سەرۆک شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران گۆڕدراون، ئەوانەی ماون و ماوەی یاساییان تەواو کردووە لە بەرنامەدایە بگۆڕدرێن.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران بۆ زاری کرمانجی گووتی ” لە ماوەی ڕابردوو نزیکەی ١٥ سەرۆک شارەوانی سنووری ئیدارەی سۆران گۆڕدراون، لە بەرنامەدایە ئەوانەی ماوەی یاسایی ٤ ساڵیان تەواو کردووە بگۆڕدرێن و کەسی دیکەیان لە شوێن دابنرێن”.