پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گووتی : دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری دەبێتە سیستەمی ئەلیکترۆنی.
راید عەدنان عوبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” ڕۆژانە نزیکەی 70بۆ 90کەس بەمەبەستی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەکەن، گەر هاوڵاتی لەسەرجەم تاقیکردنەوەکان دەربچێت بۆ ماوەی دوو سێ هەفتە دەبێتە خاونی مۆڵەت و تێچووی تەواوی دەرهێنان ومامەڵەتی مۆڵەتیش بێ دواکەوتن لە تاقیکردنەوە بڕی 80هەزار دینارە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد ” هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، کە لە ناسنامەیان دانیشتووی سنوورەکە بن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت، هاوڵاتی دەرەوەی سنووری ئیدارەی سۆران ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن وببنە خاوەنی مۆڵەت.”