محەممەد مەحموود- سۆران :
دابەشكردنی نەوت لە مێرگەسۆر هێشتا كۆتایی پێنەهاتووە و ئەمڕۆش لە سەنتەری ئەو قەزایە نەوت دابەش دەكرێت و بەشێكی كەمی لێماوە بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە كۆتا بێت و لە دوای مێرگەسۆر نۆرەی رواندز و خەلیفان و سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە.
لەمبارەیەوە حەمید حەمەدەمین، بەرپرسی بەشی سووتەمەنی لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامەوە و سنووری قەزای مێرگەسۆر تەواو نەبووە و تەنها لە سەنتەری قەزا چەند ماڵێكی كەم ماون بە شەنەوتی خۆیان وەربگرن”.
بەرپرسی بەشی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد ” لە دوای تەواوبوونی سەنتەری قەزای مێرگەسۆر بڕیار دەدرێت و كۆبوونەوە ئەكرێ بۆ ئەوەی لە خەلیفان و ڕواندز و دواتریش سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دەستبكەین بە دابەشكردنی نەوت، بەڵام شوێنە كوێستانییەكانی ڕواندز زیاترن و بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە دوای مێرگەسۆر نۆرەی ڕواندز بێت بۆ ئەوەی بە شەنەوتی خۆیان وەربگرن.