زارى کرمانجى-سۆران:
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ چالاكیه‌كانی ساڵى 2024 عه‌لی میران، بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى هونەرى، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرانی پلان و بەڕێوەبەرانی چالاکیەکانی ده‌زگای مین له سنوری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پلانی چالاکیەکان بۆ ساڵی 2024 كراوە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوی چالاکیەکانی مینلابەری دەستی دوای دەستەبەرکردن و دابینکردنی چەند ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی گواستنەوە له‌لایه‌ن حکومەتی هەرێم و هەروەها ڕەزامەندی ڕێکخراوی ITF بۆ بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی تیمەکانی دەزگای مین بە دابینکردنی هۆیەکانی گواستنەوە بۆ تیمه‌كانی منیلابهری.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هۆشیاری مینی پارێزگاکان كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجامداوە، پلانی چالاکییەکانی هۆشیاركردنه‌وه له مین و ته‌قه‌مه‌نی و بەکارهێنانی شێواز و کەرەستەی نوێ لە بواری پەروەردەی هۆشیاری باسیان لێوەکراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای واژوو کردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە بە نیازن ڕاهێنانێک ئەنجام بدرێ لە بوارەی (SBCC)گۆڕانکاری هەڵسوکەوتی کۆمەڵگایی، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک ساز بکرێت.