زاری کرمانجی -سۆران:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ”لە کەنداوی عەدەن مووشەکێکی حووسییەکان و سێ درۆنی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە بەبێ هەبوونی هیچ زیانێکی گیانی و مادی”.
بەرەبەیانی ئهمڕۆ پێنجشەممە یەکی شوباتی 2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس بڵاویکردەوە “حووسییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێران مووشەکێکی دژە کەشتییان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە لە یەمەن ئاراستەی کەنداوی عەدەن کرد، مووشەکەکە لەلایەن کەشتیی تێکشکێنەری یو ئێس ئێس کارنی خراوەتەوە خوارەوە، لەگەڵ سێ درۆنی ئێرانی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ (چوارشەممە) سێنتکۆم بڵاویکردەوە “کاتژمێر 3:45ی دوانیوەڕۆ بەکاتی سەنعا هێزەکانمان مووشەکێکیان دەستنیشانکرد کە ئامادەکرابوو بۆ هەڵدان، سێنتکۆم دەڵێت: “ئەو مووشەکە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان بووە لە یەمەن و هەڕەشە بووە بۆ سەر هێز و فڕۆکەکانمان”.