ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٧١ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨٠ دۆلار و ١١ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٢٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٨١ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دێت کە ئاشکرایکرد، ئابووری ئەمریکا بەڕێژەی ٣.٣٪ لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو گەشەی کردووە.
لە لایەکیترەوە بەرزبوونەوەی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان.