مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی فەلەستین گرتە ڤیدیۆیی هێزێكی تایبەتی ئیسرائیلی بڵاو كردەوە كە بە جلوبەرگی مەدەنی و كارمەندانی تەندروستی یەوە هێرشی سەر نەخۆشخانەیەك دەكەن و چەند فەرماندەیەكی باڵای حەماس دەكوژن.
ڕۆژی سێشەممە 30ـى كانوونی دووەمی 2024، هێزێكی تایبەتی ئیسرائیل لە شاری جەنین، بە پۆشینی جلوبەرگی مەدەنی و كارمەندانی تەندروستی، چوونە ناو نەخۆشخانەی ئیبن سینا و سێ فەرماندەی كەتیبەكانی قەسام و سەرایا قودس-یان كوشتووە كە لە نێویاندا (محەممەد ئەیمەن ئەلغەزاوی) يهكێك له دامەزرێنەرانی كەتیبەی جەنین لە كەتیبەكانی قەسام هەیە، لەگەڵ هەریەك لە محەممەد جلامنە و باسل كە ئەوانیش فەرماندەی سەرایا قودس ن.
دوای هێرشەكە، سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند شانەیەكی (حەماس) كە خۆیان حەشار دابوو لە ناو نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە چالاكی خستووە.