د.نڤید شریف قادر
ئەگەر پێت بڵێم وێنەی سەركردەیەك بگرە، ڕەنگە كەسێكی پلە باڵات لە خەیاڵدا بێت كە بەهۆی پێگەی خۆیەوە سەرمایە و خاڵی بەرزی لە گیرفانیدا بێت. سەركردە گەورەكان بە شێوەیەكی گشتی تەنها وەك ڕەگەزێكی دەگمەن بیریان لێدەكرێتەوە كە بەهرەیەكی سروشتییان هەیە بۆ سەركردایەتیكردن و دەسەڵاتێكی گەورەیان هەیە. بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە سەركردەیەكی باش بە پێی پلەو پایەی ڕێكخراوەیی و كارەكەی پێناسە ناكرێت، بەڵكو ئەدای ئەو پێناسە دەكرێت كە كوالێتی خۆی نیشان دەدات. پێویست ناكات سەركردە لە ئاستی جێبەجێكردندا بێت. دەتوانێت بە داهێنان و پابەندبوونی خۆی بۆ بوون بە ئیلهامبەخش بۆ ئەوانی تر ڕۆڵێكی كاریگەر و بنیاتنەر بگێڕێت.
سەركردە بوون كوالێتییەكە كە دەتوانێت لە هەر كەسێكدا سەرهەڵبدات. گرنگ نییە تۆ یاریدەدەری كارگێڕی بیت یان بەڕێوەبەر بیت یان گەشەپێدەری نەرمەكاڵا بیت. توانای ئەوەت هەیە كە ببیتە ئیلهامبەخش بۆ دەوروبەرت و پریشكێك لە ڕێكخراوەكەتدا دروست بكەیت كە دەوروبەرت بخاتە سەر ڕێگای كاریگەری و بەم شێوەیە ببیتە سەرمایەیەكی بەنرخ بۆ ڕێكخراوەكەت.
تەنانەت ئەگەر نازناوی سەركردایەتیت نەبێت، دەتوانیت ببیتە ئیلهامبەخش لەناو ڕێكخراوەكەدا.
ئەگەر بیستت ڕێكخراوێك خولێكی ڕاهێنانی سەركردایەتی بۆ هەموو هێزەكانی لە ئاستە جیاوازەكاندا ڕێكخستووە، چ جۆرە عەقڵیەتێك دەدۆزیتەوە بەرامبەر ئەو ڕێكخراوە؟ بەگشتی ڕێكخراوەكان ڕاهێنانی سەركردایەتی تەنها بۆ بەڕێوەبەرەكانیان تەرخان دەكەن و بە بەفیڕۆدانی سەرچاوەی ڕێكخراوەیی دەزانن بۆ دابینكردنی مەرجەكانی ئەم خولە بۆ هێزەكانی ئاستی خوارەوە. بەڵام پێویستە ئاگادار بیت كە كارامەیی سەركردایەتی لە كەسانی هەر ئاستێكی ڕێكخراوەكەدا دەتوانێت كۆتایی بە بەهێزكردنی ڕێكخراوەكە و زیادكردنی بەرهەمهێنانی بێت. سەركردەی ڕاستەقینە ئەو كەسانەن كە وەك ئیلهامبەخشێك لە ئاستە جیاوازەكانی ڕێكخراوەكەدا كاردەكەن و هەمیشە بەدوای باشتركردنی شتەكاندا دەگەڕێن. ئەگەر كۆمپانیاكان بیانەوێت لە ڕكابەری و داهێنەر بمێننەوە، دەبێت كارمەندیان هەبێت كە لە هەموو ئاستێكدا ئیلهامبەخش بن.
نەرمی مەعریفی
مرۆڤە ئیلهامبەخشەكان، یان سەركردەكان، كاتێك كێشە دروست دەبن، نەرمی مەعریفی خۆیان بەكاردەهێنن و لە ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و تەحەددیاتەكان ناترسن. لێرەدا نەرمی مەعریفی بە واتای گۆڕینی شێوازە ئاساییەكانی بیركردنەوە دێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ كێشەكان. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەم كەسانە ئەوەیە كە خاوەنی دیسپلینی مەعریفییە. ئەمەش واتە خاوكردنەوەی بیركردنەوەت و وەستاندنی كاردانەوە غەریزییەكانت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەر و زیرەكانە وەڵام بدەیتەوە و دوور بكەویتەوە لە وروژاندن. یەكێك لەو دۆخانە كە دەتوانرێت ئەم سیفەتەی كەڵك وەربگیرێت كاتێكە كە لە شوێنی كارەكەماندا لە دۆخێكی مەترسیداردا بین. ڕەنگە زۆرێك لە ئێمە توڕە بین و بەرگری بكەین، بەڵام ئەم كردارانە تەنها دۆخەكە خراپتر دەكات.
بەرپرسیاریەتی
مرۆڤەكان زۆریان خۆشدەوێت كەسانی تر تاوانبار بكەن. بۆ نموونە كاتێك نمرەیەكی خراپمان دەست دەكەوێت، لۆمەی مامۆستا دەكەین. بەڵام مرۆڤێكی ئیلهامبەخش درك بەوە دەكات كە خەباتێكی دەوێت بۆ لابردنی لۆمە لە كەسانی تر و بەرپرسیارێتی. كاتێك سەرۆكەكەت دەڵێت كە لەم دواییانەدا ئەدای كاركردنت لە چاوەڕوانییەكان كەمتر بووە، لەبری ئەوەی كۆمپانیاكە تاوانبار بكەیت بە سیاسەتی نوێ، خۆت بیربخەرەوە كە تۆ بەرپرسیاریت. لەم بارودۆخانەدا كەسانی ئیلهامبەخش خێرا دان بەوەدا دەنێن كە كێشەیەك هەیە و زۆر كاردەكەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كە چارەسەر كراوە.
یارمەتیدانی ئەوانیتر
تایبەتمەندییەكی تری ئەم كەسانە ئەوەیە كە دەیانەوێت یارمەتی كەسانی دیكە بدەن بۆ ئەوەی سەركەوتوو بن. ئەم كەسانە لە كاری تیمیدا ئاستێكی زۆر باشیان هەیە و هەمیشە هەوڵدەدەن ئاگاداری پێداویستییەكانی دەوروبەریان بن و چاوەڕێ ناكەن داوای یارمەتی بكەن بۆ یارمەتیدانیان.
هەروەها مرۆڤی ئیلهامبەخش ئاگاداری كەموكوڕییەكانی دەبێت و لە كێشەكان فێردەبێت. ئەو ئاشنایە بە ڕابردووی خۆی و دەزانێت چ سیفەتێكی ناوازەی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانێت لە كاتی پێویستدا بە باشی بەكاریان بهێنێت.
مەترسی سەرهەڵدانی سەركردەیەك لە ڕێكخراوەكەدا
هەروەها دابینكردنی مەرجەكان بۆ دەركەوتنی ئەم كەسانە لە ڕێكخراوەكەدا دەتوانێت ببێتە هۆی تەحەدا. ڕەنگە هەندێك لە بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتخواز دەسەڵات و كاریگەری ڕێكخراوەیی خۆیان لە مەترسیدا ببینن كاتێك لە كۆكردنەوەكەیاندا ئەم جۆرە كەسانە دەبینن و دەیانەوێت بە ئارگیومێنتی جۆراوجۆر بوونی ئەو كەسە كاریگەرانە بە ناپێویست یان زیانبەخش بۆ ڕێكخراوەكە نیشان بدەن. ڕێكخراوێك كە پێكهاتەیەكی ڕوون و شەفافی هەبێت، هیچ كێشەیەكی نابێت لەگەڵ دەركەوتنی ئەم پێگە نافەرمییە لەناو گروپەكەدا. پێویستە ئەم گروپە بەڕێوەبەرانە ئامۆژگاری بكرێن كە بۆ گەشەسەندنی ڕێكخراوەكەیان باشترە هەلومەرجی سەرهەڵدانی ئەو كەسانە دابین بكەن و قبوڵ بكەن كە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئەمە بۆ ڕێكخراوەكە زیاترە لە زیانەكانی. بێگومان خراپ نییە ئاماژە بەوە بكەین كە پرسێكی وەك بەڕێوەبردنی ڕێكخراو بابەتێكی فرەلایەنە و پێویستە لە یەك كاتدا و بەردەوام مەرج و پێوەرە جیاوازەكان لەبەرچاو بگیرێن و نابێت لەسەر خۆیان حوكم لەسەر بڕگە پێشنیار كراوەكان بدرێت بە شێوەیەكی ئەرێنی یان نەرێنی.