زاری كرمانجی-سۆران:
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگای (گەلی عەلی بەگ-خەلیفان) دوو كەس زامداربوون، زیانی ماددیش بەر شۆفێرەكان كەوت.
سۆران سرێشمەیی، پەیامنێری زاری كرمانجی بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-10-2022 لە گەلی عەلی بەگ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (شۆفێرلێت و هۆندا) دوو كەس زامدار بوون و زیانی ماددیشی لێكەوتەوە”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی بریندارانی رووداوەكە یەكێكیان كوردە ئەوەی دیكەش بە رەگەز عەڕەبە، باری تەندروستیان باش و جێگیرە”.