نیكی هایلی، یەكێك لە كاندیدەكانی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، دەڵێت ” دەبێت لە ناو ئێران لە سەركردەكانیان بدەین و بیانكوژین”.
نیكی زیاتر دەدوێت و لە بارەی عێراق و سوریەش ئاماژە بەوەدەخات ” پێویستە لە ژێرخانی عێراق و سوریاش بدەین”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هێرشكردنە سەر ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئێران لە ئان و سات دایە و جیهان چاوی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستە.