زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی كارو راهێنانی پیشەیی سۆران بە هاوكاری رێكخراوی GIZ ئەڵمانی لە رێگەی كۆمپانیای عیون المجد ناوی بێكارانی ئیدارەی سۆران تۆمار دەكرێت.
كۆڤان فاخر، بەرپرسی بەشی بەكارخستن لە بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بە هاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی GIZ ئەڵمانی لە ڕێگەی كۆمپانیای عیون المجد، دەستمان كردووە بە تۆمار كردنی ناوی ئەو كەسانەی بێكارن لە تەمەنی 18 تا 50 ساڵی”.
گووتیشی: ” ئەوانەی دێن بۆ ناو تۆماركردن بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و فێری خولی چۆنیەتی نووسینی سیڤی پڕۆفێشناڵ، تەكنیكەكانی سەركەوتن لە چاوپێكەوتنی كار، دەكرێن، هەروەها ناساندنی چەند ماڵپەڕێكی دۆزینەوەی هەلیكار لە كوردستان- عێراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” لەسەرەتاوە لە سەنتەری قەزای سۆران دەستمان كردووە بە تۆمار كردنی ناوەكان، دواتریش لە شارو شارو شارۆچكانی سنووری ئیدارەی سۆران ناوەكان تۆمار دەكەین”.