” بە نادەستووری دەست خراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن كەس و برسی دەكرێن”
” 55 مادەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشێل كراون”
” كەسانی وەك ئەو ڕاوێژكارەن پێداگریی لەسەر برسیكردنی هاووڵاتییان”
” ئەم كەسانە كۆسپن لە بەردەم نزیكبوونەوەی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ”
گووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وڵامی راوێژكارێكی سودانی دەداتەوە و دەڵیێت” سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەست خراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن كەس و برسی دەكرێن، 55 مادەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشێل كراون، بەڵام ئەم بەرێزە دەڵێت نابێت هەرێم جووڵەی دیپلۆماسی هەبێت”.
دوای ئەوەی ڕاوێژكارێكی سوودانی پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە و ئاماژەی بەوەداوە،” ئێوە واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریكی مووچەبن”، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی دەداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی كانوونی دووەم، پێشەوا هەورامانی گووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە” ڕاوێژكارێكی سوودانی پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە و دەڵێت، ئێوە واز لە دیپلۆماسییەت بهێنن و خەریكی مووچەبن.”
گووتەبێژی حكوومەت دەڵێت” پرسیارەكە ئەمەیە، سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەست خراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن كەس و برسی دەكرێن، 55 مادەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشێلكراون، بەڵام ئەو بەرێزە دەڵێت كە نابێت هەرێم جووڵەی دیپلۆماسی هەبێت”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” پێویستە هاووڵاتییان لە سەرانسەری عێراق بزانن كە ئەوانەی شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەخۆرەكانیان ڕاگرتووە، كەسانی وەك ئەو ڕاوێژكارەن كە تا سەر ئێسك بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە، پێداگریی لەسەر برسیكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.
پێشەوا هەورامی زیاتر نووسیویەتی ” ئێمە دڵنیاین كەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە، كۆسپن لە بەردەم نزیكبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژكاری هاوشێوەن كە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیران سوودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێم.”