بڕیارە سبەی دیالۆگێك لە نێوان سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راگەیاندنكارانی ئەم سنوورە بەرێوە بەچێت.
هەژار حەكیم لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان رۆژنامەنووسان و دامەزراوە فەرمییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە باش زانرا، كە دیالۆگێك لە نێوان هەڵگورد نەجیب، سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راگەیاندنكارانی ئەم سنوورە بەرێوە بچێت بۆ هەماهەنگی زیاتر”.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سۆران گووتیشی” داوا لە رۆژنامەنووسان دەكەین كە سبەی كاتژمێر 3 لە چیای كۆڕەك ئامادە بن بۆ ئەوەی هەر سەرنج و تێبینییەكیان هەیە لەوێ بخەنەروو”.