زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاویكردووەتەوە: ” سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، وه‌ك هه‌میشه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی باله‌كایه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره بۆ بوژانه‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كات.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دوای سه‌ردانی تیمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی 11ی ساڵی 2023 پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێویستیانه‌ی سنوری قه‌زای چۆمان هه‌یبوون، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بریاریانداوه بۆ ساڵی 2024 به خه‌رج كردنی گوژمه‌ی (1،486،990،501) یه‌ك ملیاردو چوار سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن و نۆسه‌دو نۆهه‌ت هه‌زارو پێنج سه‌دو یه‌ك دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ،به دوو قۆناغ بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرێت
پرۆژه‌كانی برگه‌ی یه‌كه‌م :-
1) نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 12 خانووی پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
2) نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی له ناحیه‌ی سمیلان.
3) شۆره كردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران .
4) دانانی گابیۆن بۆ گوندی ئاشی بێ كۆره له ناحیه‌ی سمیلان.
هەروەها ته‌واو كردنی ئه‌و ده‌رخستانه‌ی ، كه له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تمان ئاراسته‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرابوون ، كه له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ره‌زامه‌ندی دابین كردنی بودجه وه‌رگیرابوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیان، بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی خواره‌وه، كه دوا جار خزمه‌تێكی مه‌زن ده‌بن بۆ ژێرخانی باڵه‌كایه‌تی ، زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كه‌ین ، كه ئه‌مریان فه‌رموو بۆ ته‌رخان كردنی گوژمه‌ی پێویست .
پرۆژه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م:-
1) دروستكردنی دیواری پاڵپشت بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی ماونان.
2) دابین كردنی پێداویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چۆمان .
3) چاككردنه‌وه‌ی تۆری ئاوی گوندی چۆمساك له ناحیه‌ی قه‌سرێ .
4) نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆری ئاوی گوندی ماونان له دۆڵه‌ی باڵه‌ییان .
5) نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌ش یاریزانی چیمه‌نی ده‌ستكرد ، له ناحیه‌ی سمیلان.
6) دابین كردنی گاردرێڵ له رێگای سۆران بۆ حاجی ئۆمه‌ران .
7) كۆنكریت كردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی و جۆگه‌ی ئاودێری له ناحیه‌ی سمیلان .