زاری كرمانجی-سۆران
د. موحەممەد گەڵاڵەیی، مامۆستای زانكۆ، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بڵاوی كردووەتەوە: ” لەم قۆناغە سەختەی ژیان كە لە هەرێمی كوردستان-عێراق دەگوزەرێت، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی كە فەرمانبەری حكومین، هەروەها ئەو خێزانانەی هیچ داهاتێكیان نییە و هەژارن، بەڵام یەك تا دوو و سێ منداڵیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە سیستەمی پاراڵێل دەخوێنن، زۆر زۆر پێویستە لەم بارودۆخەدا سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی زانكۆكان و ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان، بڕیارێك بدەن بۆ ئەوەی پارەی خوێندنی پاراڵێڵ لە منداڵانی فەرمانبەرانی حكوومی و خانەنشینەكان و ئەوانەی باوك و دایكیان دانەمەزراون (بە تایبەتی چینی هەژاران دەڵێم) واتە نەك كوڕ و كچی دەوڵەمەند و بەرپرسان” وەرنەگیرێت، تا بارودۆخی دارایی و ئابووری كوردستان ئاسایی دەبێتەوە” یان لە ١٠-٢٠٪ تێكڕایی پارەی خوێندنیان بە چەند قستێك تا كۆتایی ساڵی خوێندن لێیان وەربگیرێت”.
دەشڵێت: ” داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا كاك دكتۆر ئارام و بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا پ.د. عەبدولفەتاح و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی و سەرۆك زانكۆكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆكانی كوردستان دەكەم، كە هیمەتێكی گەورە بكەن بۆ یارمەتیدانی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی بە سیستەمی پاراڵێڵ دەخوێنن، ئەو پێشنیازە یان پێشنیازی هاوشێوە و باشتتر قەبوڵ بكەن، بۆیە هەڵوێستی نواندنی ئاوا خەڵك و خوای گەورەش لە بیری ناكات.